Haydar Karaalp
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له خۆپیشانده‌ران كرد به‌په‌له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا چۆل بكه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاندووە "هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانمان (چەکدارانی سەربە گرووپی حزبوڵڵا عێراق)، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئیدانه كرا. ژمارەیەک رێوشوێن گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان".
سه‌رۆكوه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان له عێراق ئه‌ركی حكوومه‌ته و داوای له خۆپیشانده‌ران كرد به‌په‌له به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا چۆڵ بكه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری ده‌كرێت له هێرشكردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیه بیانییه‌كان له وڵات‌دا و ئه‌وانه‌یشی تێوه‌گلابن به‌پێی یاسا سزا ده‌درێن.
سه‌دان كه‌س كه بۆ پرۆتێستۆکردنی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بارەگاكانی چەکدارانی حزبوڵڵا عێراق كه سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی-یه، كاته‌كانی به‌یانی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه و پاشان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه و چوونه ناوی.
ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠٩ گرووپی چەکداری حزبوڵڵا عێراق-ی خستەناو لیستی تیرۆرەوە.