Zana Natık Kerem
18 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2022
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە عێراق، عەممار حەکیم گەیشتە سعوودیە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە عەممار حەکیم گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا عەبدولعەزیز لە شاری جیددە و لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە، وەلید بن عەبدولکەریم پێشوازیی لێکراوە.
راشیگەیاندووە کە ھەریەک لە باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق، عەبدولعەزیز شممەری و بەڕێوەبەری گشتیی لقی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ناوچەی مەککە، مازن حەملی، ھەروەھا باڵیۆزی عێراق لە سعوودیە، عەبدولسەتار ھادی جەنابی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا عەبدولعەزیز لە شاری جیددە ئامادەیی رێورەسمی پێشوازییکردن بوون لە عەممار حەکیم.
تا ئێستا ھیچ وردەکارییەک لەبارەی ئامانج و ئەجێندای سەردانەکەی سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە عێراق، عەممار حەکیم بۆ سعوودیە نەزانراوە.