Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2016
به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی پۆلیس له خۆپیشاندانی دژبه یاسای كار له فه‌ڕه‌نسا، خۆپیشانده‌رێك چاوێكی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی فه‌ڕه‌نسادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی لاورێنت سیرۆنی 46 ساڵ كه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی پاریس‌دا كرد بوو دژ به یاسای كار، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی قاوه‌نی ئه‌و غازی فرمێسكڕێژهی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاراسته‌یان كرابوو، چاوی بریندار ببوو.
دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، سیرۆن چاوێكی له‌ده‌ستدا.
دوای خۆپیشاندانه‌كه، پۆلیس له راگه‌یه‌نراوێكی نووسراودا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژیپێنج شه‌ممه له 13مین خۆپیشانداندا دژبه یاسای كار، چوار خۆپیشانده‌ر بریندار بوون، له‌گه‌ڵ هه‌شت پۆلیس و جه‌ندرمه كه به‌هۆی هه‌ڵدانی مۆڵۆتۆفهوه بریندار بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی برینداربوونی سیرۆنی-ه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
CGT، كه گه‌وره‌ترین كۆنفیدراسیۆنی كرێكارانی فه‌ڕه‌نسایه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه 170 هه‌زار كه‌س به‌شداریان له رێپێوانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته كردووه، به‌تایبه‌تی له خۆپیشاندانه‌كانی هەردوو شاری پاریس و نانت-دا.
له‌گه‌ڵ هاتنه‌ئارای مشتومڕی یاسای كار له فه‌ڕه‌نسا، تا ئێستا 13 خۆپیشاندان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته سازكراوه و، تیایاندا داواكراوه حكوومه‌ت ئه‌و پرۆژه یاسایه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
یاساكه كه بووه‌ته‌هۆی مشتومڕێكی زۆر له فه‌ڕه‌نسا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مانگی ئازاره‌وه چه‌ندین مانگرتن و خۆپیشاندانی له‌دژ رێكخراوه، كه تیایدا خوێندكارانی ئاماده‌یی، كرێكارانی رێگای ئاسنین و كرێكارانی زۆربه‌ی كه‌رته‌كان به‌هۆیه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام، له 21ی ته‌مووزدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا و، له 8ی ئابدا چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له‌گه‌ڵ خستنه‌بواری جێبه‌جێكردنی یاساكه، ماوه‌ی كاركردنی رۆژانه له 10 كاتژمێره‌وه كرا به 12 كاتژمێر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاساكه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی فه‌راهه‌م كردووه كه داوای گۆڕانكاری له به‌ڵێننامه‌كانی كاردا ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا یاساكه ماوه‌ی كاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه كه نیوه كار ده‌كه‌ن، هاوكات رێگه ده‌دات به پێدانی پاره‌ی كه‌م به‌وانه‌ی كاتی زیاتر كار ده‌كه‌ن.