Yusuf Hatip,1 23
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
پاریس – AA
له به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و مانگرتن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبە پڕۆژەیاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕ له‌و وڵاته گیراوه‌ته به‌ر.
لایه‌نی ئه‌منی داوایكردووه به‌هۆی ئه‌گه‌ری ناڕازه‌یه‌تی ده‌ربڕین به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، فرۆشگا و خواردنگه‌كانی پاریس-ی پایته‌خت نه‌كرێنه‌وه.
مانگرتنه‌كه كه كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی كه‌رتی گشتیی به‌شداری تیایدا ده‌كه‌ن، پێده‌چێت جگه له پاریس له شاره‌كانی دیكه‌یش خه‌ڵكێكی زۆری به‌شداری تیایدا بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویانکردوەتەوە کە تا ئێستا ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی گه‌شته‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێن. جه‌نجاڵی چڕی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كانیش له رۆژدا له پاریس كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌كان.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پێی ناوه‌ته رۆژی شه‌شه‌مییه‌وه و پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش نزیكه‌ی ٨٠٠ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تیایدا كردبوو.