Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
پاریس - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دوێنێدا كه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی سه‌ریهه‌ڵدا، 287 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردووه، له‌و رووداوانه‌ی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا دروستبوون، 409 كه‌س برینداربوون و 157 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا، پرۆتێستۆی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی كرا له‌و وڵاته‌دا.
خۆپیشانده‌ران له سه‌دان شه‌قام و رێگادا له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانیان سازكرد.