Yusuf Özcan
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
پاریس - AA
له كاتێكدا له فه‌ڕه‌نسا ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌رته‌كان به ئامانجی پرۆتێستۆكردنی پرۆژەیاسای خانه‌نشینی کە حكوومه‌ته‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته پێشکەشیکردووە، ده‌ستیان به مانگرتنی کراوە كردووه و ژیان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ئیفلیج بووه.
دوای خۆپیشاندانی ئێلەگ زه‌رده‌كان، كارمه‌ندانی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌رته‌كان به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی كاردانه‌وه لەهەمبەر پرۆژەیاسای خانه‌نشینی كه حكوومه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن ئاماده‌یكردووه، له‌سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیان به مانگرتنی کراوە كرد.
پرۆژە یاساکە كه تیایدا پێشنیازكراوه ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 62 ساڵییه‌وه بكرێت به 64 ساڵی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاریگه‌ری نه‌رێنیی بكاته سه‌ر ده‌یان كه‌رت.
له‌نێو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه دەستەی سەربەخۆ بۆ گواستنەوە لە پاریس كه له پایتەخت و ده‌ورووبه‌ری گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات، كۆمپانیای رێگای ئاسنینی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا و كارمه‌ندانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فه‌ڕه‌نسا، پۆلیس، پزیشك، په‌رستاران و كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری به‌په‌له، خوێندكاران، مامۆستایان، كارمه‌ندان، پارێزه‌ران، كرێكارانی كێڵگهکانی كشتوكاڵی، كارمه‌ندانی پۆسته، شۆفێرانی ته‌كسی و گواستنه‌وه، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی كاره‌با، کرێکارانی کۆمپانیانی رینو بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل و كارمه‌ندانی پاڵاوگه‌كان.
له چوارچێوه‌ی مانگرتنه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ له‌سه‌دا 65ی قوتابخانه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا كرانه پشوو.
له كاتێكدا له پاریس له كۆی 16 هێڵی میترۆ 11یان خزمه‌تیان راگرتووه له پێنجیشیاندا دواكه‌وتنی زۆر رووده‌دات. هه‌روه‌ها دواكه‌وتن له گه‌شته‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاسه‌كاندا روو ده‌دات.
له‌سه‌دا 90ی گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا ئه‌نجام نادرێت و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی دیكه‌ش له‌سه‌دا 97یان گه‌شته‌كانیان راگیراوه. هاوكات كۆمپانیای ئێر فڕه‌نس له‌سه‌دا 30ی گه‌شته‌كانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
له پاڵ پاریس هەروەها له شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕه‌نسادا دواخستن و هه‌ڵپه‌ساردنی زۆر له گواستنه‌وه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا روو ده‌دات.

- ماكرۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ناچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات
خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌تی پاریس، داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن واز له پرۆژە یاساکە بهێنێت.
خۆپیشانده‌ران و مانگرتووان، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ندیكای كرێكاران و پۆلیس، به‌تایبه‌تی كۆنفیدراسیۆنی گشتیی كرێكاران كه گه‌وره‌ترین سه‌ندیكاری كرێكارانه له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ ئێلەگ زه‌رده‌كان پشتیوانی ده‌كرێن.
له‌و شوێنانه‌ی پاریسی پایته‌خت كه خۆپیشندانه‌كانی تیادا سازده‌كرێت، دووكانه‌كان ده‌ستیان كرد به داخستن.
هاوكات سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌وه سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناكات.
فه‌ڕه‌نسیه‌كان كه نه‌ریتیانه كاردانه‌وه‌كانیان له رێگه‌ی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، پێشتر زۆر مانگرتنیان ئه‌نجامداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و مانگرتنه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردووه له مانگرتنه‌كه‌ی ساڵی 1995 فراوانتربێت كه سێ هه‌فته‌ی خایاند و ژیانی له پاریس تا خاڵی وه‌ستان برد.