Esat Fırat
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
قودس - AA
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل له باشووری كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو له لایه‌ن بزووتنەوەی حه‌ماس-ه‌وه خرایه‌خواره‌وه.
به‌پێی راگه‌یاندنەکانی ناوخۆیی فه‌ڵه‌ستین، یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی ئیسلامی (حه‌ماس) له خۆرهه‌ڵاتی شاری رهفەح باشووری كه‌رتی غه‌ززه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی خستووەتەخوارهوه.
له هه‌واڵه‌كاندا باس له‌وه كراوه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی کە خراوه‌ته‌خواره‌وه له جۆری "quadcopter"ه و له لایه‌ن حه‌ماس-ه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
- ئیسرائیل خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی پشتڕاستكرده‌وه
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئافیخای ئەدرعی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردووەتەوە، ئه‌وه‌ی پشتڕاستکردووەتەوە كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه خراوه‌ته‌خواره‌وه.
ئافیخای ئەدرعی باسی لهوهكردووە كه لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه درێژه‌ی هه‌یه كه شه‌وی رابردوو له كه‌رتی غه‌ززه خراوه‌ته‌خواره‌وه.
پێشتر ژمارەیەکی زۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه خراونه‌ته‌خواره‌وه، به‌تایبه‌تی ماركه‌ی سكای لارك.
كه‌رتی غه‌ززه كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی تیادا ده‌ژی له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه تا ئێستا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له وشكانی، ئاسمان و ده‌ریاوه گه‌مارۆی خراوه‌ته سه‌ر.