Yusuf Özcan
11 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2022
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەوەی ئاشکرا کرد کە وڵاتەکەی شەش ناوەندی ئەتۆمی دروست دەکات.
ماکرۆن لە میانەی لێدوانێکیدا لە شاری بێلفۆرت باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی ئامانجییەتی لە رووی وزەوە پەیوەستبوونی خۆی بە وڵاتانی دەرەوە کەم بکاتەوە و پیشەسازی خۆی فراوان بکات.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێویستە لە چەند دەیەی ئایندەدا بۆ کەم کردنەوەی وزەی خەڵووزی بەردین، سەدا ٦٠ بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکەن، ئاماژەی بەوەشدا کە دەیانەوێت لە هەمان کاتدا وزەی ناوەکی و سەرچاوەکانی وزەی دوانەهاتوو پەرەپێبدەن.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئاماژەی بەوەشدا کە شەش ناوەندی ئەتۆمی دروست دەکەن و دەستیشیان بە پڕۆژەی هەشت ناوەندی یاریدەدەر کردوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، ئاماژەی بەوەشدا کە لە ساڵی ٢٠٢٨دا دەست دەکەن بە دروست کردنی یەکەم ناوەندی ئەتۆمی و ناوەندەکە لە ساڵی ٢٠٣٥دا دەکەوێتە کار، بەهۆی زۆری پێویستی کارەباوە ئەو ناوەندە ئەتۆمییانەی لە ئێستاشدا هەن، داناخرێن.
ماکرۆن، باسی لەوەش کرد کە ئامانجیانە تا ساڵی ٢٠٥٠ توانای بەرهەمهێنانی وزەی خۆر ١٠ هێندە زیاد بکەن.