Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، ده‌ینا وایت، ئاشكرایكرد فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه له بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكا له جیبۆتییه‌وه هه‌ستاون له بنكه‌ی ئاسمانیی چینه‌وه له‌و نزیكانه به‌ره‌وڕووی ده‌ستدرێژیی لێزه‌ریی بوونه‌ته‌وه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ناڕەزایەتی خۆیان گه‌یاندووه‌ته چین.
ده‌ینا وایت له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وایت باسی له‌وه‌كرد ئه‌و فڕۆكانه‌ی ئه‌مریكییانه‌ی كه له بنكه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی له جیبۆتییه‌وه هه‌ستاون، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه له بنكه‌ی ئاسمانیی چین كه ده‌كه‌وێته ئه‌و نزیكانه، به‌ره‌وڕووی ده‌ستدرێژیی له‌یزه‌ریی بوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌م ده‌ستدرێژییانه ''هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه''ن و رایگه‌یاند: ''ئه‌مانه پێشهاتی زۆر جدیین. رووداوه‌كه دوو برینداری سووكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كرده‌وانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن له‌سه‌ر كارمه‌نده ئاسمانییه‌كانمان''.
ده‌ینا وایت تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دڵنیان ئه‌و ده‌ستدرێژییه لێزهرییانه له بنكه‌ی ئاسمانیی چینه‌وه ئه‌نجامدراون و گوتی: ''به فه‌رمی پرۆتستۆی دیپلۆماسییمان گه‌یاندووه‌ته چین و داوامان له‌و وڵاته كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه بكه‌ن''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌وڕووی ده‌ستدرێژیی لێزه‌ریی ده‌بنه‌وه به‌ڵام له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا ژماره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان زیادیكردووه.
یه‌كه‌م بنكه‌ی سه‌ربازیی چین له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته مانگی ئابی ساڵی پار له جیبۆتی كرابوویه‌وه.
لای خۆشییانه‌وه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌كردبوو كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی چین له نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكا له‌و وڵاته، هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌وان درووست ناكات و ئه‌وه بڕیاری سه‌ربه‌خۆی حكوومه‌تی جیبۆتییه.
له‌پاڵ بنكه‌ی ئاسمانیی هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و چیندا، له جیبۆتی بنكه‌ی ئاسمانیی هه‌ریه‌ك له ژاپۆن و فه‌ڕه‌نساش بوونیان هه‌یه.
وایت له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی پێنتاگۆن یان نا، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌رده‌وامه له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سەر ناوچه‌كه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئێران به‌رده‌وامه له ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه و رایگه‌یاند: ''تاران به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه هێزه بریگرته‌كانی وه‌ك حزبوڵڵا و حووسییه‌كان به‌كارده‌هێنێت. ئه‌مه نیگه‌رانیی ئێمه‌یه. ئێران مایه‌ی پشێوییه له‌وێ. سووریا گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی ئاڵۆزه و ئێرانیش به‌رده‌وامه له‌وه‌ی كردهوهگهلێ ئه‌نجامبدات كه ده‌بنه مایه‌ی نیگه‌رانیی''.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری پێكدادانی ئێران و ئیسرائیل‌دا رۆڵی ئه‌مریكا چی ده‌بێت، گوته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن باسی له‌وه‌كرد وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه مافی به‌رگرییكردن له خۆی به شاراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه به‌ڵام تاكه ئه‌ركیان له سووریا بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.