دوای ئەوەی بەفەرمی هەفتەی رابردوو سزاکانی سەر ئێران کە بەهۆی بەرنامە ناوەکییەکەیەوە سەپێنرابوو بەسەریدا، هەڵگیرا، سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی یەکەم سەردانی خۆی لە نێو وڵاتانی خۆرئاوا بۆ ئیتاڵیا ئەنجام دا و لە مۆزەخانەی مێژوویی کاپیتۆلینی لە رۆمای پایتەخت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ماتیۆ رێنزیدا کۆبوویەوە.
دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجام دا، هەریەک لە رۆحانی و رێنزی بەشدارییان لە مەراسیمی واژۆکردنی ١٧ رێکەوتننامەی بازرگانی و ئابووریدا کرد کە دەبێتە هۆی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و ئێران.
رێکەوتننامەکان کە ٧یان لە نێوان ئێران و ئیتاڵیادایە وەک دوو دەوڵەت و١٠ رێکەوتننامەکەی دیکەیان لە نێوان دامەزراوەکانی ئەو دوو وڵاتەدایە، لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکان و بریکارانی وەزیرەکان و نوێنەرانی دامەزراوەکانەوە، واژۆ کران.
ئەو رێکەوتننامانەی واژۆ کراون، هەریەک لە بەرەوپێشبردنی ژمارەیەک لە رێگا ئاسنینەکانی ئێران لەلایەن دامەزراوەی رێگا ئاسنینەکانی حکوومەتی ئیتاڵیاوە، دروستکردنی شەمەندەفەری خێرا، هاریکاری نێوان کۆمپانیاکانی بواری تەندروستی و دەرمانسازی، هاریکاری نێوان کۆمپانیاکانی وزە وەک سایپێم و کۆمپانیای گازی ئێران و بەکارهێنانی زیاتری بەندەری ترێست لەلایەن ئێرانەوە، لەخۆ دەگرێت.
لەدوای بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی واژۆکردنی رێکەوتننامەکانەوە، رێنزی روونکردنەوەی دایە دەزگاکانی مێدیا و وێڕای ئاماژەدان بەو خۆشحاڵیی خۆی بەهۆی ئەوەی سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی لە چوارچێوەی کرانەوەی وڵاتەکەیدا بەڕووی خۆرئاوادا، یەکەم وڵات سەردانی ئیتاڵیای کردووە، رایگەیاند: ''دۆستایەتی مێژوویی نێوان گەلەکانمان بەردەوام دەبێت'' و باسی لەوە کرد ئەوان ئەمڕۆ رێگای ئاوریشمیان نوێ کردووەتەوە کە لە نێوان وڵاتەکانیاندایە.
ماتیۆ رێنزی ئاماژەی بەوەشکرد ئەم سەردانەی رۆحانی ''ئاماژەی گۆڕانکارییەکی نایابە'' و گوتی:
''ئەو رێکەوتننامەیەی لە ڤیەننا واژۆ کرا، نەک تەنها بۆ ئێران، لەوانەیە ببێتە یەکەم هەنگاو بەرەو ئاشتی بۆ هەموو ناوچەکە. لە هەوڵی کارکردنداین پێکەوە. دەتوانرێت لەبارەی بابەتی سووریاوە دەست بە کارکردنی پێکەوەیی بکرێت. سەبارەت بە بابەتی ناوەکیی گەیشتینە رێکەوتنێک. دەتوانین لەبارەی بابەتی سووریاوە هەمووان پێکەوە بەرەو چارەسەرێکی ئاشتییانە و قۆناغێکی راگوزەری دیموکراتی، کار بکەین و بەرەنگاری تیرۆری داعش ببینەوە''.
رێنزی به روحانی راگهیاند كه ئیتاڵیا خوازیاری ئاشتییه بۆ تهواوی دۆستهكانی له ناوچهكهدا و گوتی: "ئهوهشم به دۆستانی سعوودیه و دۆستانی ئیسرائیلیمان گوتووه. دڵنیام سهركۆمار رۆحانی، دهتوانێت رۆڵی سهرهكی بگێڕێت بۆ بهدیهێنانی ئاشتی له ناوچهكهدا".news_share_descriptionsubscription_contact
