Esat Fırat
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
قودس – AA
ئیسرائیل كاردانه‌وه‌ی نیشاندا لەهەمبەر ده‌ستپێكردنه‌وه به هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ فه‌ڵه‌ستین كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپدا هه‌ڵپه‌سێردرابوو.
دامه‌زراوه‌ی په‌خشی گشتیی ئیسرائیل KAN راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی بڵاوكردووەتەوە كه تیایدا هاتووه "به‌و دۆخه‌ی ئێستایه‌وه ئاژانس(ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەهاناوەچوون و خستنەسەرکاری په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستین لە رۆژهەڵاتی نزیک "UNRWA") پێكدادانه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌ستپێكردنه‌وه به هاوكارییه‌كان ده‌بێت یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئامانجه‌كان".
لای خۆیشیه‌وه نوێنه‌ری ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گیلاد ئه‌ردان له باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك بۆ میدیاكاران دوا و بڕیاری پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ فه‌ڵه‌ستین به "هیوابڕ" له‌قه‌ڵه‌م دا.