Emre Aytekin
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له وه‌ڵامی ره‌خنه‌گرتنی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئادام شیف له‌و پیرۆزباییانه‌ی له سەرکۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كرێن به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند "گه‌لی تورك قسه‌ی خۆی كرد. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر تۆ ئه‌وه‌یه ده‌مت داخه‌ی".
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له بازنه‌ی كالیفۆرنیا، ئادام شیف له‌باره‌ی پیرۆزباییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی جیهان له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌ركۆماری توركیا له تویتێكدا تۆمه‌تی گه‌وره‌ی خسته پاڵ ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی توركیا.
ئادام شیف له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی "ئه‌ردۆغان به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئۆپۆزسیۆن، توندوتیژی و سنوورداركردنی ئازادی رۆژنامه‌وانی و بێده‌نگكردنی 'بردیه‌وه'، جارێكی دیكه به بیری ده‌هێنمه‌وه گۆڕانی توركیا بۆ ئۆتۆكراسی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دیموكراسی له هه‌موو جیهان".
له وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم کاڵن رایگه‌یاند "ئادام شیف، سهركۆمار ئه‌ردۆغان پێویستی به پیرۆزبایی تۆ نییه. گه‌لی تورك قسه‌ی خۆی كرد. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر تۆ ئه‌وه‌یه ده‌مت داخه‌ی".