Emre Gürkan Abay
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری په‌سكۆڤ رایگەیاند، سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر رووسیادا به ناشه‌رعی ده‌بینن و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر رووسیا قبووڵ ناكرێن. هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سالیسبێری ده‌درێنه پاڵ رووسیا".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له مۆسكۆ، دمیتری په‌سكۆڤ باسی له‌و سزا نوێیانه كرد كه ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه بۆ سه‌پاندنی به‌سه‌ر رووسیادا به هۆی ژه‌هراویكردنی كۆنه سیخوڕی رووسی سێرگی سكریپال و كچه‌كه‌ی له به‌ریتانیا.
دمیتری په‌سكۆڤ گوتی: "ئه‌و جۆره بڕیارانه ره‌وشێكی دژێتی دروست ده‌كات له‌سه‌ر رەوشی بنیاتنه‌ری دواین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین".
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری په‌سكۆڤ تۆمه‌ته‌كانی تێوەگلانی رووسیا له رووداوه‌كانی سالسبێری ره‌تكرده‌وه و گوتی: "ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌درێنه پاڵ رووسیا له‌باره‌ی تێوەگلانی رووسیا له رووداوه‌كانی سالیسبێری. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكاش به ناشه‌عی ده‌بینین كه له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵیناون".
هاوكات دمیتری په‌سكۆڤ باسی له‌وه كرد كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ڵنانی هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی بنیاتنانی په‌یوه‌ندی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا و گوتی: "رووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی ئومێده‌كانی به‌ئاراسته‌ی بنیاتنانی په‌یوه‌ندی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا. ئه‌وه‌ش ته‌نها له رووی وڵاته‌كانمانه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكو بۆ سه‌قامگیریی و ئاسایشی هه‌موو جیهان گرنگه".