Hemn Baban
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
هه‌ولێر - AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌كه‌ركووك چه‌ندین جار كه‌وتنه به‌ر هێرشی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش.
تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش بارودۆخی شاری كه‌ركووك كه سه‌ر له به‌یانی دوێنێ هه‌ینی چەند چەکدارێکی داعش دزه‌یان كردبووه نێوی و توانییان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك پشێوی بنێنه‌وه و چه‌ند كه‌سێكیش شەهید بکەن به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی وه‌كو حه‌ی عه‌ده‌ن، یەکی حوزەیران، ئەسرا و مەفقودین و دۆمیز و چيند گەرەکێکی دیکە، هه‌روه‌ها چوونه نێو ئوتێلی مه‌جیدییه له ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه و چه‌ندین كه‌سیان شەهید و بریندار کرد، هێشتا به‌رده‌وامیی هه‌یه.
سه‌ره‌تا كه لای كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی گه‌یشتینه شاری كه‌ركووك بازاڕێكی بێ ده‌نگ و بێ جوڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆ، لێره هێشتا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هەڵنەگیرابوو کە دوێنی لەو شارە راگه‌یه‌نرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جوڵه‌ی كه‌م هه‌بوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه "پێویست" بوون.
له گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه دانیشتوویهكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه دواتر پێیگوتین شه‌وی پێشتر نزیك له 20 چه‌كداری داعش به ئازادی له نێو گهڕهکەكه سووڕاونه‌ته‌وه كه به‌شێكیان بیانی بوون، له‌وێ هێزه‌كانی دژه تیرۆر ماوه‌یه‌ك ته‌قه‌یان له چه‌كدارانی داعش له گه‌ڕه‌كی به‌رامبه‌ر كه به ئه‌سرا و مه‌فقودین ناسراوه ده‌كرد و دواتر هێزه‌كه‌ی دژه تیرۆر ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشت.
له گه‌ڕه‌كێكی ته‌واو بێده‌نگ خامۆشییه‌كی زۆر سه‌یر و ترسناكیش باڵی به‌سه‌ریدا كێشاوه، لێره له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی ئه‌نادۆڵو به‌ناوه‌كانی"ئیحسان محه‌مه‌د، یونس كهلێس، هێمن بابان ره‌حیم" له كۆڵانێك بۆ ئه‌وی دی چه‌كدارانی داعش چه‌ند جارێك كردنی به ئامانج، به‌ڵام به‌سه‌ڵامه‌تی ده‌رچوون.
بۆ جاری دووه‌م له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمه‌كه‌ی ئانادۆڵو بۆ لای ئۆتۆمبێله‌كانییان چه‌ند جارێك كرانه ئامانج له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی هه‌ڵه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی هۆزه‌كانه‌وه ئه‌وانه‌ی هاوكاریی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد بۆ راوه‌دوونانی داعش كرانه ئامانج و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هێزه‌كانی بنکەی پۆلیسی میقداد له كه‌ركووك به‌ده‌م تیمه‌كه‌ی ئانادۆڵووه هاتن و رزگاریان كردن.
له كه‌ركووك هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه، هێشتا خه‌ڵك ترسی له شوێنه به‌رزه‌كان هه‌یه، هۆتێڵیكی نزیك له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك هێشتا چه‌كداری داعشی لێیه و به قه‌ناس خه‌ڵك و پۆلیس ده‌پێكێت.
له نێو گه‌ڕه‌كی دۆمیز و ئه‌سرا و مه‌فقودین هێشتا چه‌كدارانی داعش به‌رگری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌م نییه چه‌كدارانی داعش په‌نا بۆ داگیركردنی باڵه‌خانه و كردنی خه‌ڵك به ئامانج له‌سه‌ر ئه‌و باڵهخانانهوه دەکەن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان باس له هێرشێك ده‌كرێت كه نزیك به 100 چه‌كدار تێیدا به‌شداربوون و زۆرێكیان بیانیین و پرسیاری خه‌ڵك له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و ژماره زۆره‌ی داعش هاتوونه‌ته نێو كه‌ركووك كه هێرشی ئه‌مجاره‌یان به‌هێزتر و زۆرتری خایاند.
لێره چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كان به جلی كوردییه‌وه ده‌بینرێن له زۆر شوێن، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان له ده‌یان شوێنی كه‌ركووك خاڵی پشكنینیان داناوه بۆ پرسیاركردن له خه‌ڵك، لێره بۆ هه‌ر كۆییه‌ك بچیت چه‌كه‌كان به‌ره‌و رووتن تا ئۆتۆمبیله‌كه‌ت خاو بكه‌یته‌وه و نیازپاكیی خۆت بنوێنێت، پۆلیسێك بۆ ئانادۆڵو گوتی چه‌كدارانی داعش ئۆتۆمبیلی پۆلیسیان رفاندووه، له‌نێو ئۆتۆمبیلی زبڵ هه‌ڵگرتنه‌وه خۆیان حهشاردووه، له‌سه‌ربانی ئوتێلێكهوه پۆلیسێكی هاوڕێیان ئه‌مڕۆ كوشت.
كه‌ركوك كه 240 كیلومه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره پێکهاتەی دانیشتووانی له كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، كاكه‌یی، سونه، شیعه، مه‌سیحی تێیدایه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه چه‌ندین جار كراوه‌ته ئامانج و یه‌كێكه له دهوڵهمهنتدرین شاره نه‌وتییه‌كانی عێراق و ئێستاش شوێنێكی جێ ناكۆكه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌روه‌ها قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌و پارێزگایه به یه‌كێك له دیارترین پێگه‌كانی داعش له‌و پارێزگایه داده‌نرێت كه زۆر جار لێیه‌وه هه‌ڕه‌شه له كه‌ركووك ده‌كرێت.
ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌رمی چه‌ندین چه‌كداری داعش له‌نێویاندا بیانی له‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌منیی شاره‌كه‌دایه، به‌ڵام چه‌ند چه‌كدارێكی داعش‌یش به‌دیل گیراون، هێشتا به‌شێك له‌وان مه‌ترسیین بۆ كه‌ركووك و له شوێنه به‌رزه‌كانه‌وه زیاتر چه‌كی قهناسییان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئامانجه‌كان ده‌پێكن.