Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
03 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
مۆسكۆ - AA
فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-٣٠SM رووسی لە نزیک بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە سووریا کەوتە خوارەوە و تیمی فڕۆکەوانییەکەیشی گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند ئەو فڕۆکە جەنگییەی لە بنکەی ئاسمانی حمەیمیم ھەڵستابوو دوای ماوەیەکی کورت لە دەریای ناوەڕاست کەوتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی دوو فڕۆکەوانەکەی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەست داوە. ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەش ھێرشکردن نەبووە بۆ سەری بەڵکو لەوانەیە بەھۆی چوونی باڵندە بۆ نێو بزوێنەری فڕۆکەکە بووبێت.
بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە پارێزگای لازقیە وەک بنکەی سەرەکی ھێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بەکاردێت لە سووریا.