Hemın Othman Mohammed
04 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2016
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند کە له هێرشه‌كه‌ی داعشدا له باكووری عێراق سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوه.
دوای مه‌ڕاسیمی راده‌ستكردنه‌وه كه له فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا ئه‌ورووپا له شاری شتودگاردی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، كارته‌ر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و، تیایدا له‌باره‌ی پێشهاتەکانەوە روونكرده‌وه‌ی دا.
له فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا ئه‌ورووپا، كارته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌واڵێكی دڵته‌زێنی پێگه‌یشتووه و گوتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له عێراق له نزیك هه‌ولێر سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوه".
كارته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كه له شه‌ڕو پێكداداندا كوژراوه، به‌ڵام زانیاری وردی نییه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووداوه‌كه و گوتی: "ئه‌و رووداوه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه پێویسته شه‌ڕێكی راسته‌قینه له عێراق ئه‌نجام بده‌ین".