Mehmet Kara
28 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
ئیستانبوڵ – AA
ئایشا رۆزالی كه هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانیایه و دوای ئه‌وه‌ی له گه‌شتێكیدا بۆ توركیا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به شه‌رمه‌وه ده‌چێته مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د له ئیستانبوڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ئاشنایه‌تی په‌یدا ده‌كات كه له مزگه‌وته‌كه نوێژ ده‌كه‌ن و پێیان كاریگه‌ر ده‌بێت، ده‌ست ده‌كات به لێكۆڵینه‌وه له ئیسلام و واز له خه‌ونه‌كانی ده‌هێنێت و ده‌بێته موسڵمان.
ئایشا رۆزالی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ كه له خانه‌واده‌یه‌كی سكۆلار (عه‌لمانی) له‌دایك بووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ون و خولیاكه‌ی به‌دی بێت و ببێته ئه‌كته‌ر یان ده‌رهێنه‌ر له قۆناغی ئاماده‌یییه‌وه له سینه‌مادا كاری كردووه و له زۆرێك له فیلمه‌كان به‌شدار بووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌ك له شاری لۆس ئه‌نجلس-ی ئەمریکا خوێندوویه‌تی و له‌و وڵاتە ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م خاتوونه له میانی گه‌شتێكیدا بۆ ئیستانبوڵ كه به خاڵی وه‌رچه‌رخانی ژیانی خۆی ده‌زانێ به شه‌رمه‌وه چووه‌ته مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه كراون ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه نوێژخوێنان لێی توڕه ببن و به‌سه‌ریدا هاوار بكه‌ن.
ئایشا رۆزالی له‌باره‌ی چوونی بۆ ناو مزگه‌وته‌كه‌وه گوتی: "كه چوومه ناو مزگه‌وته‌كه، دوای ئه‌نجامدانی نوێژ، نوێژخوێنان نزا و زیكریان ده‌كرد. دواتر چووم له ئینته‌رنێت گه‌ڕام و جارێكی دیكه چوومه‌وه مزگه‌وته‌كه واتای زیكرهكانم له نوێژخوێنان پرسی. ماوه‌ی ٣٠ خولهك زیكرم كرد".
ئایشا رۆزالی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه جوانی ناو مزگه‌وته‌كه زۆر سه‌رنجی راكێشاوه و هیچ یه‌ك له نوێژخوێنانیش خۆیان لێ توڕه نه‌كردووه و به‌سه‌ریدا هاواریان نه‌كردووه.
ئه‌م خاتوونه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دواتر قورئانی كڕیووه و بردوویه‌تییه‌وه به‌ریتانیا و له‌وێ به‌رده‌وام بووه له خوێندنه‌وه‌ی و گوتی: "ئینجا ده‌ستم به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر كرد له‌سه‌ر ئیسلام. پاشان بوومه موسڵمان و به‌وه‌یش سه‌رتاپای ژیانم گۆڕا و خۆش بوو. كه‌سوكارم سه‌ریان له‌وه سووڕما كه موسڵمان بووم".
