Seyit Aydoğan
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2019
تۆرۆنتۆ - AA
لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لیژنەی چاودێریی باجی كەنەدا لە وەقفی كولتووری ئانادۆڵو كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی پەكەكەیە، دەركەوتووە كە پارەی بۆ رێكخراوەكە ناردووە.
حساب بانكییەكانی وەقفەكە كە لە ساڵی 2011ەوە لە شاری تۆرۆنتۆی كەنەدا بەناوی دامەزراوەی خەیرییەوە پارە لە خەڵكی كۆدەكاتەوە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن چاودێرانی باجی كەنەداوە خرایە بەر لێكۆڵینەوە.
دواتر لە راپۆرتێكدا چاودێرانی باج رایانگەیاند، وەقفەكە بڕی 160 هەزار دۆلاری ئەمریكییان ناردووە بۆ پەكەكە كە بەناوی هاوكاری بۆ خەڵكی مەدەنی سووریا و ژن و منداڵی خاوەن پێداویستی كۆیانكردووەتەوە.
لە دەقی راپۆرتەكەدا هاتووە، "پەكەكە رێكخراوێكی تیرۆریستییە كە ناوی لەلیستێكدا تۆماركراوە و كەنەداش دانی پیادا ناوە. لەبەرئەوە نابێت سەرچاوەكانی وەقفەكە بۆ پشتگیریكردنی هەوڵە سیاسییەكانی پەكەكە بەكاربهێنرێت."
له راپۆرته‌كه‌ی CRAدا باس له‌وه كراوه كه وه‌قفی كولتووری ئانادۆڵو به ئاشكرا پشتیوانیكاری په‌كه‌كه یان ئه‌و گرووپانه بووه كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له‌به‌رئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی "دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی" وه‌قفه‌كه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌یش ئیدی وه‌قفه‌كه ده‌سه‌ڵاتی كۆكردنه‌وه‌ی پاره و به‌خشینی نابێت.
له به‌شی شیكاری راپۆرته‌كه‌دا كه 110 په‌ڕه‌یه و تیایدا لێكۆڵینه‌وه كراوه له‌باره‌ی تۆماره‌كانی نێوان ساڵانی 2011-2014ی وه‌قفه‌كه، باس له‌وه كراوه كه وه‌قفی كولتووری ئانادۆڵو "دامه‌زراوه‌یه‌كی هاوكاری تۆماركراوه بۆ پشتیوانیكردنی دارایی چالاكی ئه‌و گرووپانه‌ی په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه".
له شاره جیاوازه‌كانی كه‌نه‌دا به‌تایبه‌تی تۆرۆنتۆ، زۆر رێكخراو، وه‌قف و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكییان هه‌یه كه پشتیوانی له په‌كه‌كه یان یه‌په‌گه ده‌كه‌ن.
ده‌توانرێت له رێگه‌ی لینكی https://www.scribd.com/document/401065466/Anatolia-Cultural-Foundationه‌وه ده‌قی فەرمی راپۆرتی چاودێرانی فه‌رمانگه‌ی باجی كه‌نه‌دا (CRA) ده‌ستبخه‌ن كه له 110 په‌ڕه پێكهاتووه.