Rewa Mahmood Hasan
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی هێزه‌كانی ئه‌تۆمی مامناوه‌ند مه‌ودا (IMF) وه گوتی، "سیاسه‌تی ئه‌مریكا ئاسایشی ئه‌ورووپای به بارمته گرتووه"
لاڤرۆڤ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تۆڕی خاوه‌نكاری ئه‌ورووپا كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناتۆ چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له ئه‌ورووپا زیاد كردوه و گوتی، "ناتۆ، سیاسه‌تی فراوانخوازی په‌یڕه‌و ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات هه‌ریه‌ك له مه‌قدۆنیا، ئۆكرانیا و جۆرجیا به‌ره‌و لای خۆی راكێشێت".
لاڤرۆڤ له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی هێزه‌كانی ئه‌تۆمی مامناوه‌ند مه‌ودا (IMF) وه گوتی، "سیاسه‌تی ئه‌مریكا ئاسایشی ئه‌ورووپای به بارمته گرتووه".