Tuğçenur Yılmaz
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ (IOM) بڵاویكرده‌وه له ده‌ریای سپی‌دا ٦٨٦ كۆچبه‌ری نایاسایی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له سه‌ری ساڵه‌وه تا رۆژی ٢٤ی تهمووز ٣٦ هه‌زار و ٦٧٠ كۆچبه‌ری نایاسایی دوای په‌ڕینه‌وه له ده‌ریای سپی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ورووپا. هاوكات ٦٨٦ كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌وڵدابوون به ده‌ریای سپی‌دا بگه‌نه ئه‌ورووپا، له ده‌ریاكه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، ژماره‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان كه ویستوویانه به ده‌ریای سپی‌دا بپه‌ڕنه‌وه، له‌سه‌دا ٣٥ كه‌میكردووه و له‌سه‌دا ٨٣ی كۆچبه‌ران چوونه‌ته یۆنان و ئیسپانیا. به‌و پێیه‌ش ١٧ هه‌زار و ٩٩١ كه‌س یۆنان و ١٢ هه‌زار و ٤٤٣ كه‌سیش ئیسپانیایان هه‌ڵبژاردووه.
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته یۆنان له وڵاتانی ئه‌فغانستان، سووریا، عێراق، فه‌ڵه‌ستین، كۆنگۆ، ئێران و سۆماڵه‌وه هاتوون.
ئه‌گه‌ر بێت‌و كاره‌ساته‌كه‌ی دوێنێ بخرێته سه‌ر ژماره‌ی قوربانییان كه بووه هۆی ونبوونی ١٥٠ كه‌س له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌مساڵ ره‌نگه ٨٠٠ كه‌س تێپه‌ڕێنن.