Hamdi Yıldız
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
ته‌رابلوس - AA
حكوومه‌تی لیبیا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد له‌باره‌ی سه‌ردانی نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی، بێرنارد هێنری لیڤی بۆ شاری میسراتە باکووری ئەو وڵاتە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی په‌یوه‌ندی به‌و سه‌ردانه‌وه نییه و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی نه‌كردووه و زانیاریشی نه‌بووه له‌و باره‌یه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و راستییه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه ئاشكرا ده‌كرێن و ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له‌و كاره كه به پێشێلكاریی داده‌نرێت به‌رامبه‌ر یاسا و رێساكانی ده‌وڵه‌ت رێكاری یاسایی جددییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوەکەدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه فه‌رمانی توند ئاراسته‌ی ته‌واوی ئیداره و یه‌كه‌كان كراوه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی کە له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه ده‌ركراون.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تیی لیبیا، خالید ئه‌ل میشری داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كردبوو سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بێرنارد هێنری لیڤی كه په‌یوه‌ندییه‌كی توندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه بۆ شاری میسراته.
سه‌ردانه‌كه‌ی لیڤی بۆ شاری میسراته له‌لایه‌ن چالاكوانانی لیبیاوه كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وتبووه‌وه.