İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
له شاری كه‌ركووك له ئه‌نجامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، دوو كه‌س كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لیوای ٥٦ی حه‌شدی شه‌عبی كه له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه جێگیرن و له ئه‌نجامی هێرشهكهشیاندا دوو كه‌س كوژراون.
هاوكات له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌لایه‌ن داعشه‌وه له شارۆچكه‌ی داقوق، له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیی سوپای عێراقدا، دوو سه‌رباز برینداربوون كه برینه‌كانیان سه‌خته.
- هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له كه‌ركووك
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه هێزی ئاسمانیی عێراق، حه‌شارگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان له ناوچه‌ی وادی ئه‌بو ههناجیر كردووه‌ته ئامانج.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ئه‌نجانی هێرشه‌كاندا ٩ تیرۆریست كوژراون.