Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
له‌نده‌ن – AA
به‌رپرسی پلاتفۆرمی "جه‌نگ رابگره"، ستیڤن بێڵ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی-دا رژێمی سعوودیه رووی راسته‌قینه‌ی خۆی نیشاندا به‌ڵام به‌جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌دابێت و ره‌وشێكی له‌و جۆره له یه‌مه‌نیش هه‌یه.
پلاتفۆرمی "جه‌نگ رابگره" كه له چالاكوانانی لایه‌نگری ئاشتی پێكدێت، به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان و سعوودیه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا له له‌نده‌نی پایته‌خت كۆبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یان كرد له دۆسیه‌ی كوشتنی خاشقچی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیشیان ده‌ربڕی دژی پشتیوانی وڵاته‌كه‌یان له سعوودیه له‌و جه‌نگه‌ی یه‌مه‌نی گرتۆته‌وه.
به‌رپرسی پلاتفۆرمی "جه‌نگ رابگره"، ستیڤن بێڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "رژێمی سعوودیه رووی راسته‌قینه‌ی خۆی نیشاندا به‌ڵام به‌جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌دابێت و ره‌وشێكی له‌و جۆره له یه‌مه‌نیش هه‌یه. ده‌بێت حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌و جه‌نگه بێته ده‌ره‌وه".