Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Ramal Abdullah Mahmood
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2019
ئیدلب – AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند له ئاكامی هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ر به ئێران و رووسیا له رۆژی واژووكردنی لێكتگێگهیشتنهكهی ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلولی ٢٠١٨ تاكو ئێستا زیاتر له ٥٦٥ سڤیل له ناوچه‌كانی "هێوركردنه‌وه گرژییه‌كان له ئیدلب" كوژراون.
هه‌رچه‌ند توركیا، رووسیا و ئێران له ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ له میانی دانوستانه‌كانی ئاستانا ئیدلب و ده‌وروبه‌ریان وه‌ك "ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه گرژییه‌كان له ئیدلب" راگه‌یاند. له به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌سته‌كه و هێرشه‌كانی رژێم توركیا و رووسیا گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتنێكی دیكه.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند له ئاكامی هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ر به ئێران و رووسیا له رۆژی واژووكردنی لێكتگێگهیشتنهكهی ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلولی ٢٠١٨ تاكو ئێستا زیاتر له ٥٦٥ سڤیل له ناوچه‌كانی "هێوركردنه‌وه گرژییه‌كان له ئیدلب" كوژراون كه ١٦٣یان منداڵ و ١٠٥یان ژن بوون.
رێكخهرایهتی ده‌ستوه‌ردانی سووریا كه رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه رایگه‌یاندووه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لایكه‌م ٣٩٦ هه‌زار و ٤٨٠ سڤیل له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.