Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جیمس ماتیس ئاشکرایکرد ئەوان ئامادەن ''نەخشەڕێگای منبج" کە وڵاتەکەی و تورکیا لەسەری رێککەوتوون جێبەجێ بکەن و شاندی هەردوو وڵات بە مەبەستی تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی پلانەکە، ئەم هەفتەیە لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.
جێمس ماتیس لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لەگەڵ میدیاکاراندا کۆبوویەوە.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا بەوەی "کەی دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای منبج؟"، ماتیس جەختی لەوەکردەوە کە ئەمریکا ئامادەی هاریکاریی سەربازییە لە نێوان سوپای تورکیا و ئەمریکادا لە منبج.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.