Muhammet Kurşun,Rewa Mahmood Hasan
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2019
تاران - AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی داوای لە گەنجانی وڵاتەکەی کرد کە بەشداری کایەی سیاسیی بکەن و ئاشکرای کرد کە ئەگەری هەیە لەسەر ئەو پرسانەی ناکۆکی هەیە لە وڵاتدا، ریفراندۆم ئەنجام بدەن.
حەسەن روحانی لە تارانی پایتەخت لەگەڵ خوێندکاران و گەنجاندا کۆبوویەوە و باسی لە پرسەکانی وڵاتەکەی کرد بەگشتی و داواشی کرد کە گەنجان زیاتر چالاک بن لە مەیدانەکەدا.
سەرکۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەوەی وڵات بەرەوپێش بچێت، پێویستییان بە یەکریزی بیروڕا هەیە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت گەنجان پێشڕەوی بکەن لەمەدا و گوتی: "با کەس نەڵێت دەچینە سەر سندوق و دەنگ دەدەین، بەڵام کێشەکان چارەسەر نابێت. راستە کێشەکان لەسەدا سەد چارەسەر نابن، بەڵام لەگەڵ هەرهەنگاوێکدا چەندین بەرەوپێشچوون هەیە. دەکرێت سوود لە دەستوور ببینین".
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەدا کە بوونی نەوەی نوێ و هاوکات بەکارهێنانی ئەو لایەنانەی دەستوور کە بەکارنەهاتوون، دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن و گوتی: "لە دەستووردا زۆر ئاسانکاری هەیە و بەپێی ماددەی ٥٩؛ هەرکاتێک لە روانگەی کولتووری و سیاسەتی دەرەکی و کۆمەڵگەییەوە لەسەر پرسەکان ناکۆکی هەبوو ئەوا دەکرێت ئەمە ببرێتە بەردەمی خەڵک. لەسەر ئەو بنەمایە؛ پەرلەمانتاران، ئەنجوومەن بڕیار دەدەن و ئەو پرسانەی ناکۆکی لەسەرە دەبەنە گشتپرسییەوە و کێشەکە چارەسەر دەکەن".