Ruslan Rehimov
10 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2022
کیێڤ – AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند کە هێزەکانی رووسیا دەیانەوێت لە رێگای بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و هاووڵاتیی ئۆکرایناوە، ترس و دڵەڕاوکێ دروست بکەن و ئارامی تێک بدەن.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی دوای هێرشی هێزەکانی رووسیا بە مووشەک بۆسەر کیێڤ پایتەخت و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ئۆکراینا لە بەردەم نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی کە بەیانیی ئەمڕۆ لە دۆخێکی سەختدا بوون، گوتی: "رووسیا بە دەرزەن مووشەکی ئاراستە کرد و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی شاهیدی ئێرانی هێرشی ئەنجام دا. ئەوان دوو ئامانجیان هەیە، ئەوانیش بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزە لە سەرتاسەری وڵات و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانمانن. دەیانەوێت لە رێگای بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە ترس و دڵەڕاوکێ دروست بکەن و ئارامی تێک بدەن. ئەم ئامانجانەیان بە تایبەت هەڵبژاردوون".
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی داوای لە هاووڵاتییانی ئۆکراینیایش کرد ئەمڕۆ لە ژێرزەمینەکاندا بمێننەوە.