Abdullah Sarica
13 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق سێ تیرۆریستی پەکەکە و، لە ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا سێ تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە چالاکی خراون.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای تورکیا بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی لەناوبەر و توند دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سێ تیرۆریستی پەکەکە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق بەدیکران، لەگەڵ سێ تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی کە لە ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا بەدیکران لەچالاکی خران. پێداگرین لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا".