Ethem Emre Özcan
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
عەفرین - AA
لە شارۆچکەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا، نوێژی مردوو (غائیب) بۆ ئەو کەسانە کرا کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی پارێزگای مەڕەش لە تورکیا و سووریا گیانیان لەدەستداوە.
بەشێک لە خەڵکی ناوەندی قەزای عەفرین لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی کە لە بەرامبەر بە پاشەلەرزەکان گیراونەتەبەر، نوێژی هەینییان لە شوێنە کراوەکاندا ئەنجام دا.
نوێژخوێنان بێ گوێدانە کەشوهەوای سارد، دوای نوێژی هەینی رێزیان بەست و بۆ ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی پارێزگای مەڕەش لە تورکیا و سووریا گیانیان لەدەستداوە نزایان کرد و پاڕانەوە.
سێ هەزار و ٣٨٤ کەس لە پارێزگا جیاوازەکانی سووریا بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی کە ناوەندەکەی پارێزگای مەڕەش بوو و بە "کارەساتی سەدە" وەسف دەکرێت، گیانیان لەدەست دا.