Merve Yıldızalp
21 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە باکووری عێراق بەردەوامە، پێنج تیرۆریستی پەکەکە لەچالاکی خران.
وەزارەتی بەرگری لە راگەیەندراوێکدا جەختی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کردووەتەوە بۆ سەر تیرۆریستان و ئامانجەکانی تیرۆر.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەربازە قارەمانەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە باکووری عێراق بەردەوامە، پێنج تیرۆریستی پەکەکەیان لەچالاکی خستووە".