Büşra Selvi Öğütcen
18 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2022
نیودەلهی - AA
بەمەبەستی هەڵبژاردنی ١٥هەمین سەرکۆماری وڵاتەکەیان لە هیندستان پەرلەمانتاران دەستیان بە دەنگدان کرد.
ئەو کەسەی دەچێتە شوێنی ١٤مین سەرکۆماری وڵاتەکە، رام ناس کۆڤین کە لە ٢٤ی تەمووزدا ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو دەبێت لە دەنگدانی پەرلەماندا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
لەو هەڵبژاردنەدا دوو کەسایەتی کێبڕکێ دەکەن کە ئەوانیش داروپادی نورمو، کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی دیموکراتی (NDA)ە کە هاوپەیمانییەکی هەڵبژاردنە بە سەرۆکایەتی پارتی دەسەڵاتداری بهاراتیا جاناتا (BJP) و یاشوانت سینها سیاسەتمەداری بە ئەزموون کە کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی هیندستانە.
ئەنجامی هڵبژاردنەکە کە تیایدا نزیکەی چوار هەزار و ٨٩٦ پەرلەمانتار بەشداری دەکەن، چاوەڕوان دەکرێت لە ٢١ی تەمووزدا رابگەیەندرێت.
لە هیندستان سەرکۆمار راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵنابژێردرێت، بەڵکو لەلایەن ئەو شاندانەی هەڵبژاردنەوە دیاریی دەکرێت کە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ویلایەتەکان و پەرلەمان پێکهاتوون.
پێگەی سەرکۆمار لە هیندستان تا رادەیەکی زۆر رەمزییە، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان ئەنجامێکی روون و یەکلاکەرەوەیان نەبوو ئەوا سەرکۆمار رۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە بڕیاردان لەوەی کێ حکوومەت پێکدەهێنێت.