Utku Şimşek
14 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی نۆ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند، کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: "پێداگرین بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا. سوپای تورکیای قارەمانمان لە باکووری سووریا نۆ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی. ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی تیرۆریستان لەم جوگرافیایەدا لەناو دەچن".