Utku Şimşek
25 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی ٢٠ تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لە باکووری سووریا و تیرۆریستێکی پەکەکەی لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "بەردەوامین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ڕێگریی کردن و لەناوبەردن دژ بە هەوڵەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بۆ هێرش کردن. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا ٢٠ تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست کە لە ئامادەکارییدابوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی، لە ناوچەی چنگ-قفڵیش لە باکووری عێراق تیرۆریستێکی پەکەکەی لە چالاکی خست. ئۆپەراسیۆنەکانمان پێداگرانە و بەشێوەیەکی کاریگەر بەردەوام دەبن".