Sümeyye Dilara Dinçer
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە-AA
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ۲۰۲۰دا، زۆرترین حاڵەتی کوژرانی رۆژنامەنووسان لە جیهاندا لە مەکسیک تۆمارکراوە.
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە راپۆرتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە ساڵی ۲۰۲۰دا، مەکسیک مەترسیدارترین وڵات بووە بۆ راگەیاندنکاران و تەنها لەمساڵدا، نۆ رۆژنامەنووس بوونەتە قوربانی توندوتیژییەکان.
باس لەوەشکراوە کە لە ساڵی ۲۰۰۰وە تا ئێستا، ۱۲۰ رۆژنامەنووس لەو وڵاتە کوژراون.
ئاماژە بەوەشدراوە کە رۆژنامەنووسان تەنها لە شەڕ و پێکدادانەکاندا نەکوژراون.
دوای مەکسیک زۆرترین حاڵەتی کوژران لە ئەفغانستان و فلیپین تۆمارکراون.