Fatma Sevinç Çetin
13 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی سێ تیرۆریستیی پەکەکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ و مەتینا لە باکووری عێراق و، شەش تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە تیرۆریستان ناتوانن لەو کۆتاییەی چاوەڕوانیانە هەڵبێن و، هاتووە: "سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ و مەتینا لە باکووری عێراق سێ تیرۆریستی پەکەکە و، لە ناوچەی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا شەش تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست. ئۆپەراسیۆنەکانمان پێداگرانە بەردەوامن بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا".