Muhammed Emin Canik,Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
كاراكاس - AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ سه‌باره‌ت به پچڕانی كاره‌با له وڵاته‌كه‌ی كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو رۆژ درێژه‌ی هه‌بوو رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 70ی پچڕانی كاره‌با چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ته‌نها به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زۆر پێشكه‌وتوو كه ته‌نها ئه‌مریكا خاوه‌نێتی هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با".
ڤێنیزوێلا رووبه‌ڕووی قورسترین قه‌یرانی سیاسیی بووه‌ته‌وه له مێژووی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووی به‌بێ كاره‌با تێپه‌ڕاند، به‌و هۆیه‌وه پارتی سۆسیالیستی یه‌كگرتوو (PSUV)ی ده‌سه‌ڵاتدار له به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی میرافلۆرێس له كاراكاسی پایته‌خت گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانیکردن له مادورۆ رێكخست.
له گوتارێكیدا كه له‌و گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆسه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای گوری كه كاره‌با بۆ به‌شێكی زۆری وڵات دابین ده‌كات بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو رۆژ وڵات بێ كاره‌با بێت.
نیكۆلاس مادورۆ ئه‌مریكا و خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤێنیزوێلا ناساندووه به‌رپرسیار كرد له پچڕانی كاره‌با و خوان گوایدۆی وه‌ك "بووكه‌ڵه" و "دارده‌ست" له قه‌ڵه‌مدا.
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا باسی له‌وه كرد كه وڵاتەکەی رووبه‌ڕووی جه‌نگی له‌ناوچوون بووه‌ته‌وه و گوتی: "ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 70ی پچڕانی كاره‌با چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ته‌نها به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زۆر پێشكه‌وتوو كه ته‌نها ئه‌مریكا خاوه‌نێتی هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با".
نیكۆلاس مادورۆ باسی له‌وه كرد كه له‌ناو كۆمپانیای كاره‌بای نیشتمانی ڤێنزوێلادا سیخووڕ هه‌یه و ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی پچڕانی كاره‌با. له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌و كه‌سانه ده‌دۆزنه‌وه و به سزایان ده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاوه‌ڕوانی تێگه‌یشتن له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و گوتی: "له قۆناغێكی سه‌ختداین، به‌چڕی كار ده‌كه‌ین. وه‌ك چۆن له ساڵانی رابردوودا به‌سه‌ر كێشه گه‌وره‌كانی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ر ئه‌مه‌یشدا سه‌رده‌كه‌وین".