Zana Natık Kerem
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
لەندەن ــ AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای و سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ ژمارەیەک مژاری ئەمنییان تاوتوێ کرد لە سەروویانەوە؛ شەڕەنگێزی رووسیا و مەترسی ھێرشە ئەلیکترۆنییەکان کە سەرچاوەکەی چین-ە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژە بەوەدراوە کە تێرێزا مای پێشوازیکردووە لە یانس ستولتنبێرگ.
بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە ھەوڵەکانی ناتۆ کە لە بەرامبەر پرسە ئەمنییەکانەدا خستوویەتەگەڕ، ھەروەھا جەختیکردووەتەوە کە حکوومەتی بەریتانیا ئامادەییە یارمەتی و ھاوکاری لەو بوارەدا، پێشکەش بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدان بە توانا سەربازییەکانی ناتۆ، ئەویش لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆربە تایبەتیش لە عێراق و ئەفغانستاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها ئەوە وەبیرھێنراوەتەوە کە گرنگە رێککەوتنی ھەمیشەیی ئاشتی لە ئەفغانستان بەدی بێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، لووتکەی داھاتووی ناتۆ کە بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوو لە لەندەن بەڕێوەبچێت، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.