Selçuk Acar,Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
نیویۆرک-AA
مشتومڕێکی توند لە نێوان هاوسەری پێشووی ترەمپ بە ناوی ئیڤانا ترەمپ و هاوسەری ئێستای بە ناوی مێلانیا ترەمپ دروست بووە لەسەر ئەوەی کە کامیان خانمی یەکەمن.
یەکەم هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا سێ منداڵی هەیە و ٦٨ ساڵ تەمەنێتی و لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی کەناڵی ئەی بی سی دا بە ناوی گود مۆرنینگ ئەمریکا، ئیڤانا باسی لە کتێبەکەی کرد بە ناوی"رایسینگ ترەمپ" پێگەیاندنی ترەمپ، قسەت ژرد.
ئیڤانا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هەموو کات دەتوانێت راستەوخۆ پەیوەندی بە کۆشکی سپیەوە بکات، بەڵام بە هۆی مێلانیاوە نایەوێت پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپەوە بکات و ببێتە هۆکارێک بۆ غیرە کردن، چونکە ئەو لە راستیدا خانمی یەکەمیی ئەمریکایە چونکە هاوسەری یەکەمی ترەمپە.
ناوبراو رایگەیاند کە ئەو هیچ خوازیار نییە لە شارێکی وەک واشنتۆندا بژیت هاوکات داوایاکەی باڵیۆزی لە کۆماری چیک رەت کردۆتەوە.
ئیڤانا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ڤی ئێس نیو ئاماژەی بەوەدا دۆناڵد جەی ئەر و ئەریک و ئیڤانکا منداڵی ئەون لە ترەمپ، هاوکات مایەی شانازین.
هاوسه‌ری تره‌مپ و دایكی بارۆنی كوڕی، مێلانیا تره‌مپی ته‌مه‌ن 47 ساڵ له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆشكی سپی، ستێفن گریشمانهوه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و به‌م جۆره وه‌ڵامی ئیڤانا تره‌مپی داوه‌ته‌وه:
"خاتوو تره‌مپ كۆشكی سپیی كردووه‌ته ماڵێك بۆ تره‌مپ و بارۆن. حه‌زی له ژیانی واشنتۆن دی سییه‌وه و به‌خۆشحاڵیه‌وه رۆڵی خانمی یه‌كه‌م ده‌بینێت. له‌پلانیدایه پێگه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی منداڵان به‌كاربهێنێت، نه‌ك كتێب فرۆشتن".
گریشمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، مێلانیا تره‌مپ پێی وایه قسه‌كانی ئیڤانا تره‌مپ ته‌نها ده‌نگه ده‌نگێكه كه خزمه‌ت به‌خۆی ده‌كات.
ئیڤانا تره‌مپ ساڵی 1977 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كردووه و دوای سێ منداڵ له ساڵی 1992دا جیابوونه‌ته‌وه. هه‌مان ساڵ دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ شاجوانی پێشوو مارلا ماپڵس هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامدا.