Muhammed Emin Canik,Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
مه‌كسیكۆسیتی- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیك، مارسێلۆ ئێبرارد، سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی وڵاتانی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد مه‌كسیك له توانایدا نییه ژماره‌یه‌كی بێ‌سنوور له په‌نابه‌ران وه‌ربگرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ئاندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی مه‌كسیك سازیكرد، مارسێلۆ ئێبرارد جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا تاوتوێی ئه‌و پرۆگرامه ده‌كه‌ن كه ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییانه بۆ مه‌كسیك له خۆده‌گرێت كه به‌شێوه‌ی نایاسایی له وڵاته‌كه‌یه‌وه چوونه‌ته ئه‌مریكا.
ئێبرارد به‌ر له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد مه‌كسیك له توانایدا نییه ژماره‌یه‌كی بێ‌سنوور له په‌نابه‌ران وه‌ربگرێت.