Betül Yürük
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2022
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان-AA
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، هێشتا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به شه‌ش ژنه چالاكوان كه نزیكه‌ی سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دیار نه‌ماون، نازانرێت.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك رایگه‌یاند: "كه‌سوكاری چالاكوانه ژنه‌كان كه له خۆپیشاندانه‌كانی مافه‌كانی ژنان ده‌ستگیركران یان رفێندران، هیچ سۆراخێكیان نازانن و هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستییان نییه".
دوجاریك باسی له‌وه‌ش كرد كه سه‌باره‌ی به‌و ژنه چالاكوانانە كه دیارنه‌ماون، داوای زانیاری‌یان له تاڵیبان كردووه و بانگه‌وازی كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف به‌ڕێوه‌ببه‌ن.