Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری لە نێوان رۆژانی ٥ بۆ ١٤ی کانوونی یەکەم سەردانی تورکیا و ئوردن دەکات و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەبارەی سووریاوە ئەنجام دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە، جۆوێل رایبێرن یاوەری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری دەکات لە سەردانەکانیدا بۆ تورکیا و ئوردن.
جێمس جێفری لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا تاوتوێی دوایین دۆخی سووریا دەکات و "گرووپی کاری باڵا سەبارەت بە سووریا" لەگەڵ ئەنقەرەدا دادەمەزرێنێت.
لە میانی سەردانەکەشیدا بۆ ئوردن تاوتوێی بابەتی بەردەوامیدان بەفشارەکانی سەر رژێمی سووریا و هێشتنەوەی لە بەرزترین ئاستدا، دەکات و هەنگاوەکانی چارەسەری سیاسیی لە سووریا لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ کاربەدەستانی ئوردن-دا باس دەکات.
هاوکات جێمس جێفری لەگەڵ ئەو کارمەندە ئەمریکییانەدا کۆدەبێتەوە کە بەشدارن لە درووستکردنی سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی سووریاوە.