Gökhan Kavak
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئه‌بوجا - AA
چوار هاووڵاتیی تورك دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی نیجێریا له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كدارییه‌وه رفێنران و له ئۆپه‌راسیۆنێكدا رزگاركران، گه‌یه‌ندرانه باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ئه‌بوجا.
چوار هاووڵاتییه توركه‌كه به هه‌لیكۆپته‌ر له ویلایه‌تی كواراوه گه‌یه‌ندرانه ئه‌بوجا كه 500 كیلۆمه‌تر دووره و راگه‌یه‌ندراوه كه ته‌ندروستییان باشه.
یاسین چۆڵاك كه یه‌كێكه له رزگاركراوه‌كان رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له كافتریایه‌ك دانیشتوون، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئه‌وانیان رفاندووه و ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌پێ رۆیشتوون.
ناوبراو رایگه‌یاندووه كه دواتر به مۆتۆرسكیل دووریان خستوونه‌ته‌وه و گوتی،"به‌ڕۆژ له دارستانه‌كاندا چاوه‌ڕوان ده‌بووین، به‌شه‌ویش ده‌ڕۆیشتین."
چۆڵاك باسی له‌وه كردووه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ته‌نها نان و ئاویان پێداون و خۆشحاڵیی ده‌ربڕی كه رزگاركراون و ئێستا له باڵیۆزخانه‌ی توركیان له ئه‌بوجا.