Fatma Esma Arslan
03 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
داکار - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر ناوچەیەکی نزیک سنووری مالی لە وڵاتی نیجەر، ٥٦ کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیا خۆجێیەکانی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، تیرۆریستان ھێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی تچۆمبانگۆ و زارۆمدارێی-ی وڵاتی نیجەر کە دەکەونە نزیک سنووری مالی.
لە رووداوەکەدا ٥٦ سڤیل کوژران و ٢٠ ی دیکە برینداربوون.
ھێرشەکان لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، ئاکاچی ئاھادا پشتڕاستکرایەوە و ھێزی سەربازیی رەوانەی ناوچەکە کراوە.