Sarmand Hameed
08 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی خەمباری خۆی بۆ كۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا، ئەلیزابێسی دووەم راگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە، نووسیوویەتی "زۆر خەمبارم بە كۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم، بیر و نزاکانم لەگەڵ بنەماڵەی شاهانە و گەلی بەریتانیادایە لەم کاتە سەختەدا".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاژنی بهریتانیا، ئێلیزابێسی دووهم له تهمهنی ٩٦ ساڵیدا لە کۆشکی بالمۆرال لە سکۆتلاند کۆچی دوایی کرد.