Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
30 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2024
قودس ــ AA
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە نەشتەرگەریی لابردنی پرۆستات بە سەرکەوتوویی بۆ بنیامین ناتانیاھو ئەنجامدراوە.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە نەخۆشخانەی ھەداسا لە قودسی ڕۆژئاوا، نەشتەرگەریی لابردنی پرۆستات بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ئەنجامدرا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نەشتەرگەرییەکە، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و ھیچ مەترسییەک لەسەر تەندروستی بنیامین ناتانیاھو نییە.
باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەشی چارەسەر و چاکبوونەوە کە لە ژێر زەویی نەخۆشخانەکەدایە، خەوێندراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بنیامین ناتانیاھو تا چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانەکە لەژێر چاودێری دەمێنێتەوە و ئەم ھەفتەیە ناچێتە بەردەم دادگا تا گوتەی خۆی پێشکەش بکات.
لە میانی دوو ھەفتەی ڕابردوودا، بنیامین ناتانیاھو لە شەش جار لە دادگا ئامادە بوو، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی کە لەبارەی "وەرگرتنی بەرتیل، فێڵکردن و ناپاکی" ئاراستەی کراون.