Muhammed Emin Canik,Muhammet Ali Kemal
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
بۆینس ئایرس- AA
بارهه‌ڵگره‌كانی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریكی (USAID)، كه ئه‌مریكا له‌سه‌ر خواستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی راگه‌یاندووه، رهوانهیكردووه، گه‌یشتنه شاری كوكوتای كۆڵۆمبیا سه‌ر سنووری ڤێنیزوێلا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له بۆگۆتا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "یه‌كه‌مین كاروانی بارهه‌ڵگره‌كانی USAID كه هاوكاریی مرۆییان هه‌ڵگرتووه، گه‌یشتنه كۆڵۆمبیا. له‌سه‌ر خواستی سه‌رۆكی كاتیی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ، هه‌وڵده‌ده‌ین هاوكارییه مرۆییه‌كان به خێراترین شێوه بگه‌یه‌نینه جێ".