Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "ده‌زانن ئه‌مه به‌واتای چی دێت؟ ره‌نگه بێده‌نگیی پێش زریان بێت".
تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سوپای ئه‌مریكا كۆبووه‌وه و ئه‌و رێوشێونانهیان تاوتوێكرد كه دژی ئێران و كۆریای باكوور گیراونه‌ته‌به‌ر.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و گوتی، "ده‌زانن ئه‌مه به‌واتای چی دێت؟ ره‌نگه بێده‌نگیی پێش زریان بێت".
تره‌مپ خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه بوراند كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئاراسته‌ی كران، كه ئایا مه‌به‌ستی له‌و زریانه كۆریای باكووره یاخود ئێران و گوتی "خۆتان ده‌بینن به واتای چی دێت"، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ڵامێكی ته‌واو نه‌بوو بۆ رۆژنامه‌وانانی كۆشكی سپی.
مێدیاكانی ئه‌مریكا قسه‌كانی تره‌مپ به "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی داخراو" ناوده‌به‌ن و ناوزه‌دكردنی بابه‌ته‌كه له لایه‌ن تره‌مپه‌وه به "بێده‌نگیی پێش زریان"، به یه‌كێك له روونكردنه‌وه تونده‌كانی داده‌نێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له لایه‌ن تره‌مپه‌وه له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا، به‌وه لێكهدرێتهوه كه واشنتۆن ده‌چێته قۆناغێكی توندتره‌وه له دژی تاران.
له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا، تره‌مپ رایگه‌یاند رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، خراپترین رێككه‌وتنی مێژوویی ئه‌مریكایه و ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت، هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه. هاوكات ناوبراو له‌به‌رانبه‌ر كۆریای باكووریشدا خاوه‌نی هه‌ڵوێستی تونده و له‌میانی 72همین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه مانگی رابردوو له ئه‌مریكا به‌رێوه‌چوو، باسی له ئه‌گه‌ری له‌ناوبردنی كۆریای باكوور كردبوو.