Dmitri Chirciu,Ali Cura
06 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2021
ئەریڤان - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە پرۆسەی چارەسەری لە قەرەباغ بە سیاسیی نەکرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کوبوونەوەی فەرمی سەردانی ئەریڤانی پایتەختی ئەرمینیای کرد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئارا ئایڤازیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازکرا.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ سەبارەت بە بابەتی قەرەباغ ئاماژەی بەوە کرد کە رەوشی ناوچەکە بە سەقامگیری گەیشتووە و گوتی: ''پێویستە ئێستا پرۆسەکە بە سیاسیی نەکرێت. پرۆسەکە خۆی بە سەختی بەرەوپێش دەچێت، چونکە کێشەکان لەبارەی ئەو رێگایەنەی ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پەیوەندیە هەرێمییەکان، هێلی بەریەککەوتن و دیاریکردنی سنوور چارەسەر دەکرێن. ئەوانە کۆمەڵە کێشەیەکن کە پێویستە چارەسەر بکرێن بۆ درێژەدان بە ژیانێکی ئاسوودە لە ناوچەکەدا''.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی ئەرمینیادا بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەک گرووپ لەبەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیادا گردبوونەتەوە بۆ پرۆتێستۆکردنی سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بۆ ئەریڤان، هەروەها لە شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەشدا، خۆپیشاندان بۆ هەمان مەبەست رێکخرا.
بەرلە خۆپیشاندانەکان، پۆلیس سەرکردەی پارتی ئەورووپا، تیگران هزمالیان و ژمارەیەک لە ئەندام و لایەنگرانی ئەو پارتەی لەبەردەم باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەریڤان دەستگیرکردبوو.