Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
26 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداری دا له‌وه‌ی كه ئه‌و ریفراندۆمه‌ی ئیداری هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجامیداوه و، به تایبه‌تیش كه‌ركووكی خستووهتهناو تێكدانی سه‌قامگیریه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی گوته‌بێژی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس نیگه‌رانه له‌وه‌ی نه‌توانراوه هه‌لێك بدۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردتانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، هاوبه‌شی و رێزگرتنی به‌رامبه‌ر.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای تانه‌ی به‌رپرسانی عێراق، وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و، به پیشێلكردنی ده‌ستووری عێراق ئه‌و ریفراندۆمه راگه‌یه‌نرا و له ناوچه جێناكۆكه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدراوه و، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه "ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوچه جێناكۆكه‌كان به تایبه‌تی له كه‌ركووك تێكدانی سه‌قامگیریه".