Ata Ufuk Şeker,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
بڕۆکسل - AA
سەرۆکی دانوستانکارانی برێکسیت لە یەکێتیی ئەورووپا، بارنیەر لەدوای رەتکردنەوەی رێککەوتنی نێوان سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای و یەکێتییەکە لە پەرلەمانی بەریتانیا، رایگەیاند "هیچ کاتێک ئەگەری برێکسیت بێ رێککەوتن ئەوەندە بەرز نەبووە".
میشێل بارنیەر لە دانیشتنێکی تایبەت بە برێکسیت لە پەرلەمان ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگ رۆژهەڵاتی فەڕەنسا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە گوتارەکەیدا سەرۆکی دانوستانکارانی برێکسیت لە یەکێتیی ئەورووپا، میشێل بارنیەر جەختی لەوەکردەوە رێککەوتنەکە لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیاوە بە هاوبەشیی ئامادەکرابوو، تیشکی خستەسەر ئەوەش بە دڵتەنگییەوە لە بڕیاری پەرلەمانی بەریتانیا لەوبارەیەوە دەڕوانن.
میشێل بارنیه‌ر جه‌ختیكرده‌وه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ئامانجیدایه جیابوونه‌وه‌یه‌كی رێك‌وپێك بێت و گوتی: "له‌م قۆناغه‌دا ناكرێت هیچ سیناریۆیه‌ك پشتگوێ بخه‌ین. ئه‌م دۆخه به‌تایبه‌تی سیناریۆی جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتن ده‌گرێته‌وه كه هه‌میشه زۆر خۆمان لێ به‌دوورگرتووه".
سەرۆکی دانوستانکارانی برێکسیت لە یەکێتیی ئەورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ریتانیا دوای 10 هه‌فته ده‌بێته وڵاتێكی سێیه‌م بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و گوتی: "هیچ کاتێک ئەگەری برێکسیت بێ رێککەوتن ئەوەندە بەرز نەبووە".
میشێل بارنیەر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه تواناكانیان له‌سه‌ر رێگریكردن له جیابوونه‌وه به‌بێ رێككه‌وتن چڕكردووه‌ته‌وه و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كاره‌كانی بۆ ئاماده‌كاری به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆخێك خێرا كردووه.
له ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا، رێككه‌وتنه‌كه‌ی تێرێزا مای بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به 432 ده‌نگی نه‌خێر به‌رامبه‌ر 202 ده‌نگی به‌ڵێ ره‌تكرایه‌وه.